٩ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢٠:٢٦
بافڵ تاڵەبانی: پارتی و یەکێتی لە یەک نزیک نین

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی، بافڵ تاڵەبانی بە نیگەرانییەوە بە میدیاکانی وت: "لەگەڵ پارتیش نزیک نین"،

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی، بافڵ تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی پارتی بەجێهێشت.

ئەمڕۆ شاندی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە و دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی لەکاتی هاتنە دەرەوەیدا بە ڕۆژنامەنوسانی وت: یەکێتی وا بە بێ دەنگی نامێنێتەوە و لەمەودوا ھەر شتێک ڕووبدات یەکێتی وەک خۆی وەڵامی دەداتەوە.

لە وەڵامی ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە نزیکیان لەگەڵ پارتی بافڵ تاڵەبانی بە نیگەرانییەوە رایگەیاند: "لەوە دەچێت لەیەکەوە نزیکبین؟" پاشان بە تووڕەییەوە مەکتەبی سیاسی پارتی بەجێهێشت

342/